سازدانی/ لاپەڕەی خوێندنی باڵا
لەماوەی پێشوودا ژمارەی نوێی زانکۆ مەگەزین (Zanko Magazine) م بەرچاو کەوت کە گۆڤارێکی گشتی وەرزییە، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەریدەکات، خاوەن ئیمتیازی گۆڤارەکە ( پ.د.کۆسار محەمەد عەلی ) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرنووسەرەکەی هاوکاری دێرینی رۆژنامەی کوردستانی نوێ ( د. یاسین رەشید حەسەن)ە.
بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە سەرەتا و ئامانجی بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە و هەندێ تەوەر و بابەتی گرنگ و پەیوەست بە زانکۆی سلێمانییەوە، ئەم دیدارەمان لەگەڵ سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ مەگەزین د. یاسین رەشید سازکرد.
لە رانکینیگی دامەزراوەی جیهانیی (ئەی دی ساینتیفیک ئیندێکس) بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لەمساڵدا، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (پلەی یەکەم) و لەسەر ئاستی عێراقیش (پلەی دووەم) ی بەدەستهێناوە
کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی
* ئامانج لە دەرکردنی زانکۆ مەگەزین چییە؟
- ئامانج لهم گۆڤارە، گرنگیدانه به خستنهڕووی ئاستی زانستی و هوشیاری و پێشكهوتووی و رووی گهشی زانكۆ و هاندان و برهودانی بواری رۆشنبیری و زانستیی خوێندكاران و مامۆستا و فهرمانبهرانی زانكۆ، كه ههر وهك زمان حاڵی زانكۆ، دهنگی خوێندكاران و مامۆستایان و ئاگاداری و رێنماییهكانی زانكۆ و بابهت و نووسینه جۆراو جۆره زانستی و رووناكبیرییهكانی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی تێدا بڵاودەكرێتهوه و بایهخ به ههواڵی زانستی و چالاكییه جۆراوجۆرهكانی بواری ( زانست، رۆشنبیری، هونهری، ئهدهبی، وهرزشی) ی زانکۆ دەدات، تا ببێته چهترێك بۆ كار و چالاكییهكانی زانكۆ و پرسه گرنگهكانی ناو خوێندنی باڵا و سهرجهم زانكۆكانی كوردستان، لهكاتی پێویستیشدا ئهم بڵاوكراوهیه پهیامی زانكۆ و وتار و روونكردنهوهی دروست و وهڵامدانهوهی بۆ ئهو بابهتانه ههیە كه جێی باس و بایهخن.
* زانکۆ مەگەزین بەو پێیەی گۆڤاری زانکۆیە، ئەو بابەتانە چین کە دەچنە خانەی بایەخپێدانی گۆڤارەکەوە؟
- زانکۆ مەگەزین، بابەتەکانی پەیوەستن بە گەشەکردن و پێشکەوتنەکانی زانکۆوە بۆ خستنەڕووی ئاستی زانستیی و رانکینیگی زانکۆ و بابەتە رۆشنبیری و كەلتوری و هونهری و كۆمهڵایهتی و تهندروستی و وهرزشییهكانی زانكۆ و رووماڵکردنی سەرجەم کۆنفرانس و پانێڵ و سیمپۆزیۆم و فێستیڤاڵ و کارو چالاکییەکانی زانکۆی سلێمانی بەشێوەی هەواڵ و راپۆرت و بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش بۆ خوێنەران، هەروەک وتار و دید و روانینی مامۆستایانی زانکۆ تایبەت بە پرۆسەی خوێندن و بواری خوێندنی باڵا و خوێندنەوە و ناساندنی کتێبی چاپکراوی نوێی زانکۆ و پوختەی توێژینەوەی زانستی و ناساندنی کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ و پرۆفایلی پسپۆرێکی زانکۆ و لاپەڕەی وەرزش و ئەرشیفی مێژوویی دامەزراندنی زانکۆ و چەندین راپۆرت و دیدار و بابەتی هەمەڕەنگی زانستی لەخۆگرتووە.
* بۆچی (زانکۆ مەگەزین) کە گۆڤارێکی وەرزییە، بەڵام هەندێکجار لە کاتی خۆیدا دەرنەچووە یان چاپکردنی دواکەوتووە، یان چەند جارێک وەستاوە و دواتر دەرچۆتەوە؟
ـ ئەگەر سەرنج بدەین (زانکۆ مەگەزین) لە زەمەنێکدا دەرچوو کە قەیرانی دارایی و نەبوونی پارە و کێشەی مووچە و بارگرانییەکی زۆری ژیان بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتبوو، ئەمە رەنگدانەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەرچواندن و چاپکردنی گۆڤارەکە هەبووە، کە زۆرجار نەتوانراوە لە کاتی خۆیدا بەچاپ بگات و دواکەوتووە لە بڵاوبوونەوە، بە ئێستاشەوە ئەو گرفتەمان هەر هەیە بەداخەوە.
* ماوەی تەمەنی گۆڤارەکە (نۆ ساڵ و نیو) ە، لەو ماوەیەدا چەند ژمارەی لێدەرچووە ؟
ــ لەو نۆ ساڵ و نیوەدا، ( 16) ژمارەی (زانکۆ مەگەزین) دەرچووە، لەو ماوەیەدا، دوو ساڵ و نیو، من سەرنووسەری گۆڤارەکە بووم و لێی بەرپرسم، کە سەرەتا لە کانونی دووەمی ( 2015) ەوە کە ژمارە (1) ی دەرچوو، بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک سەرنووسەری گۆڤارەکە بووم و ( 6 ) ژمارەمان لە گۆڤارەکە دەرکرد، لەم خولەی ئێستاشدا کە لە مانگی تەمموزی (2023) ەوە تەکلیف کراومەتەوە وەک سەرنووسەری گۆڤارەکە، تا ئێستا ماوەی ساڵێکە، ( 4 ) ژمارەی تری گۆڤارەکە دەرچووە، بە کۆی گشتی لە ماوەی ئەو دوو ساڵ و نیوەدا ( 10 ) ژمارە لە گۆڤارەکە دەرچووە و لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەی تردا لە (تەمموزی 2016)ەوە تا (تەمموزی 2023) کە گۆڤارەکە لای من نەبووە و بەرپرسیارێتیی بەردەوامی و دەرچوواندنی درابووە سێ مامۆستای پسپۆڕی بەشی راگەیاندنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان، ( 6 )ژمارەی لێ دەرچووە، واتە بە گشتی تا ئێستا ( 16 ) ژمارە دەرچووە و خەریکی ئامادەکردنی ژمارە (17)ی گۆڤارەکەین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کۆمەڵێک بابەت و هەواڵ و چالاکی نوێوە بەچاپ دەگەیەنرێت.
* دەوترێت زانکۆی سلێمانی، بەهەوڵی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستا کارامەکانی، لە گەشەکردنێکی بەرچاو و بەردەوامدایە، وەک مامۆستایەکی زانکۆ چۆن دەڕوانیتە ئەم لایەنە؟
- زانکۆی سلێمانی لە ساڵی (1968) ەوە دامەزراوە لە ماوەی 56 ساڵی تەمەنیدا، ژمارەیەک سەرۆک زانکۆی بە خۆیەوە بینیووە، هەر یەکێک لەو بەڕێزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە زانکۆکە و گەشەکردنی زانکۆکە کردووە تا گەیشتووە بەم قۆناغەی ئێستا، بەڵام وەک دەزانن لە دوای راپەڕینەوە، لە ساڵی (1992) ەوە کە زانکۆی سلێمانی دامەزراوەتەوە تا ئێستا( 7 ) سەرۆک زانکۆی هەبووە، بە حوکمی کار و چالاکی زانکۆ و نزیکیم لەو سەرۆکانەی زانکۆ و وەک بەئاگایەکی زانکۆ هەر لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا لەو زانکۆیەم، پێویستە ئەو راستییە بڵێم، کە هەر یەک لەو بەڕێزانە لە سەردەمی خۆیاندا کارو چالاکی و خزمەتی بەرچاویان پێشکەش بە زانکۆ کردووە، ئەمەی ئێستا درێژەپێدەر و خستنەسەری هەوڵەکانی پێشووترە، هەربۆیە رۆژ لە دوای رۆژ، هەمووان هەست بەو بەرەوپێشچوون و گەشەکردنە بەرچاو و بەردەوامەی زانکۆ دەکەین.
* پێتوایە سەرۆکی زانکۆ، رۆڵی لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی زانکۆی سلێمانیدا هەیە؟
-دەکرێ بڵێین هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی د. کۆساردا وەک سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، روانینێکی نوێ لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی زانکۆدا هاتە ئاراوە، ئیدی قۆناغی خستنەڕووی پڕۆژە و گۆڕانکاری و چاکسازی دەستیپێکرد و هەر دوو بواری کارگێڕی و زانستی گرتەوە، بێگومان ئەم نوێبوونەوەیەش پێویستی بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە هەبوو، بە هەوڵی بێوچانی خۆی و بە هاوکاری ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ، بەردەوام و رۆژانە لە کار و چالاکی زانستی و لە خزمەتکردنی زانکۆکەدایە و ئاستی رانکینیگی زانکۆی سلێمانی زۆر بەرەوپێش بردووە، کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کردووە لەڕووی ئیداریی و زانستییەوە، ناکرێ لێرەدا ئاماژە بە هەمووی بدەم، بەڵام هەر بۆ نموونە، تا ئێستا لە مێژووی زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی کوردستان و عێراقدا، یەکەم جارە دەستەیەکی راوێژکاریی لە کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی زانکۆ دروستکراوە کە روانین و پرۆژە و بۆچوون و یاداشت و رەخنە و پێشنیارەکانیان بە هەند وەردەگرێ و کاریان لەسەر دەکرێت، ئەمەش لەپێناوی چاکسازی و باشکردنی کەموکوڕییەکان و گۆڕانکاری جدی و گەشەکردنی زیاتری زانکۆیە، هاوکات هەر یەکەم سەرۆک زانکۆیە کە (سەنتەری هەماهەنگی زانکۆ و کۆمەڵگە) ی دروستکردووە، کە لە هیچ زانکۆیەکی تری کوردستان و عێراقدا نییە، ئەمەش بۆ کردنەوەی زانکۆ بە رووی تاکەکانی کۆمەڵگەدا و بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە بە مەبەستی کردنی کاری پێکەوەیی کۆی دامەزراوە و پێکهاتەکانی زانکۆ لەگەڵ دەرەوەی زانکۆ ( کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان)
* رانکینیگی ئێستای زانکۆی سلێمانی بە پێی ریزبەندییە جیهانییەکان لە چ ئاستێکدایە؟
- زانکۆی سلێمانی وەک ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی، هەمیشە رۆڵی پێشەنگێتی بینیووە، بەجۆرێک کە بەردەوام لە بەرەوپێشچوون و پێشڕەویدایە لەکایە زانستی و رۆشنبیرییەکاندا، ئەمەش رۆڵی بەرچاوی هەیە لەسەر رانکینگ و ئاستبەرزیی زانکۆدا، بۆیە دەبینین لەدوا ئەنجامەکانی رانکینیگی دامەزراوە گەورەکانی جیهاندا، زانکۆی سلێمانی هەر لە پێشەنگیدایە و پێشەنگی زانکۆکانی کوردستانە و لە ئاستی عێراقیشدا بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشچوون و پێشەنگبووندایە و کێبڕکێی زانکۆ گەورەکانی عێراق دەکات.
بۆ نموونە هەر لەمساڵدا لە رانکینیگی دامەزراوەی جیهانیی ( ئەی دی ساینتیفیک ئیندێکس AD Scientific Index ) بۆ هەڵسەنگاندنی توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لەساڵی 2024 دا، لەسەر ئاستی گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان (پلەی یەکەم) و لەسەر ئاستی عێراقیش (پلەی دووەم) ی بەدەستهێناوە.
هەروەها لەدوا راپۆرتی وێب ئۆف ساینس (WoS)بۆ رانکینیگی زانکۆکان، زانكۆی سلێمانی له ریزبهندیی سایتهیشن (InCites)دا (پلهی یهكهم)ی لهسهر ئاستی زانكۆ حکومییەكانی ههرێمی كوردستان و (پلهی سێیهم)ی لهسهر ئاستی عێراق وەرگرتووه.
وێڕای ئەوانەش، لە نوێترین ریزبەندی زانکۆکانی کوردستاندا، لە راگەیەندراوی رانکینیگی (وێبۆمێتریکس (The Webometrics Ranking) لە 21/7/2024 دا، بەپێی راپۆرتی چاپی (2024.2.0 beta) ی رانکینیگی وێبۆمێتریکس، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەر سێ پێوەرەکەی هەڵسەنگاندنی رانکینیگی ناوبراودا، لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە، کە کۆی ئەم ئەنجامانەی رانکین ئەوە دەسەلمێنن زانکۆی سلێمانی بەردەوام لە کێبڕکێ و پێشڕەویدایە و ئومێدبەخشی ئاسۆیەکی روون و ئاییندەیەکی گەشترە.