ئەمڕۆ 12/9/2024، لە شاری هەولێر لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، فێستیڤاڵی هەولێر بۆ موزیك و گۆرانی منداڵان بە بەشداری چەندین تیپ و گروپی هونەری منداڵان ساز دەكرێت.
فێستیڤاڵی هەولێر بۆ موزیك و گۆرانی منداڵان، سەعات 6.30 ئێوارە لە فاملی مۆڵ-ی هەولێر دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵەكەدا، هەریەك لە تیپی هونەری منداڵانی هەولێر و تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن كە بریتین لە چەندین بەرهەمی گۆرانی و كۆرس و موزیك.
لە رۆژی دووەمی فێستیڤاڵەكەشدا، كە 13/9/2024 بەڕێوەدەچێت، هەر یەك لە تیپی هونەری مندڵانی كۆیە، تیپی هونەری منداڵانی دهۆك و تیپی هونەر منداڵانی هەڵەبجە بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن.
شایانی باسە، ساڵانە چەندین چالاكی و فێستیڤاڵی گۆرانی و موزیك و هونەر بەگشتی بۆ منداڵان لە خوێندنگە و رێكخراوەكان بەڕێوەدەچێت، بەڵام فێستیڤاڵی هەولێر-ی ئەمساڵ توانیویەتی لەهەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان تیپە سەرەكییەكانی منداڵان بانگهێشت بكات و بەشدارییان پێبكات لە فێستیڤاڵەكەدا.
كۆمار مەسعود