شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ چەند کەسایەتییەک بەسەردەکاتەوە و بەشداری لە چەند پرسەیەکدا دەکات

11:18 - 2024-09-14
کوردستان
362 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی چەند کەسایەتییەکی کرد و بەشداری لە ژمارەیەک پرسەشدا کرد.

بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی هەریەک لە کۆچکردوان (تەمەن سەعید ئاغا ئەسعەد ئاغا شێتنە، حاجیە گوڵستان عەبدولڕەحمان) کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەیان کرد.

هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هەریەک لە (پێشمەرگەی دێرین موخلیس ئەسعەد، حاجی شوکر) کرد و لە نزیکەوە لە هەواڵی تەندروستیانی پرسی و بەڕێزەوە لە خەبات و قوربانیدانیانی روانی.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان