پارێزگاری كه‌ركوك له‌ ته‌ندروستی ئه‌یمه‌ن حسێن ده‌پرسێته‌وه‌

10:33 - 2024-09-15
وەرزش
103 جار خوێندراوەتەوە

له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و عوماندا كه‌ له‌ به‌سره‌ به‌مدواییه‌ كرا، ئه‌یمه‌ن حسێنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق توشی پێكانێك ده‌بێت و به‌په‌له‌ له‌ به‌سره‌وه‌ ده‌گه‌ینرێته‌ كوێت و له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆده‌كرێت.
پاش چاره‌سه‌ری ته‌واو و پاش دڵنیا بوون له‌ باش بوونی ته‌ندروستی، ئه‌یمه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك و ئێستا له‌م شاره‌ پشوو ده‌دات، بۆیه‌ به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین و دڵنیا بوون له‌ باری ته‌ندروستی ئه‌م یاریزانه‌، رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له ‌ماڵه‌وه‌ چاوی به‌ ئه‌یمه‌ن كه‌وت و له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستی ئه‌وی پرسییه‌وه‌.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یادا بۆ ماڵی ئه‌یمه‌ن، پارێزگاری كه‌ركوك گوێ بیستی قسه‌ و داوا كارییه‌كانی ئه‌م یاریزانه‌ بوو، پارێزگاریش به‌ڵێنی هاریكاری و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی وه‌رزشكاره‌ پێشه‌نگه‌كانی كه‌ركوكی دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان