وشکترین ناوچەی دنیا سەوز دەبێتەوە

10:40 - 2024-09-15
ژینگە
117 جار خوێندراوەتەوە

بیابانی ئەتاکاما لە چیلی کە بە وشکترین ناوچە دادەنرێت لەسەر گۆی زەوی، لەم ساڵدا بە گوڵ و گوڵزاری سپی و ئەرخەوانیی گەشایەوە دوای ئەوەی بارانی پێشوەختەی لێ  باری.
ناوچەی ئەتاکاما، کە پێی دەوترێت «بیابانی گوڵ و گوڵزار» ئەم دیاردەیە هەموو پێنج بۆ حەوت ساڵ جارێک تێدا روودەدات، بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە کاتێک تۆوی ژێر لمی بیابانەکە بەهۆی ئەو بارانەوە دەگەشێنەوە، بەڵام ئەو بارانە پێشوەختەیەی لە هاوینی ئەمساڵدا باری بە دیاردەی کەشوهەوای ناسراو بە «ئەلنینۆ» (کە دیاردەیەکی سروشتیی کەشوهەوایە بەهۆی جیاوازیی پلەکانی گەرمیی لەسەر رووی دەریا روودەدات) دەبەسترێتەوە و یەکێک بوو لە نیشانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە دنیادا.  
سەرچاوە: بی بی سی

بابەتە پەیوەندیدارەکان