مەسعود پزیشکیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بەزمانی کوردی لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
پزیشکیان عیراقی بە وڵاتی دراوسێ و دۆست لە قەڵەمداوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، سەردانە سێ رۆژییەکەی لەسەر بنەمای یەکگرتن و یەککەوتن ئەنجامداوە.
سەرۆکی ئێران ئاشکراشی کرد، لەمیانی سەردانەکەیدا 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لەنێوان عیراق و ئێراندا ئیمزا کراوە.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی تاگ کردووە و پێیاندەڵێت، ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئومەتی ئیسلامییە