كونسوڵی یۆنان سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

04:30 - 2022-06-30
کوردستان
907 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، پێشوازی كرد لە ستاڤرۆس کیریمیس كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێکدا باس لەدوا پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان و چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان كرا.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد روئیای یەکێتی لەبارەی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقی خستەڕوو و رۆشنایی خستەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و باروگوزەرانی هاووڵاتیان، باسیلەوەشکرد کە تەبایی ناو ماڵی کورد و پاراستنی یەکڕیزی بەرپرسیارێتی سەرجەم لایەنەکانە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەنگاوی بەرپرسیار و نیشتمانانەی ناوە.
كونسوڵی گشتی یۆنان هەڵوێستی وڵاتەكەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی هاریكاری زیاتر لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە بوارەكانی گەشتیاری و خوێندنی باڵا و كەلەپووردا.

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان