یەنی ژاپۆنی لەم هەفتەیەدا بە رادەیەك بەرز بۆوە، كە لە تەمووزی 2023وە تا ئێستا بەرزبوونەوەی وای بەخۆیەوە نەدیوە.
رۆژی دوو شەممە یەنی ژاپۆنی نرخەكەی گەیشتە 140 یەن بەرامبەر بە یەك دۆلار، ئەم بەرزبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت كە بانكی ناوەندیی ژاپۆن نرخی سوودی بەرزكردەوە، ئەویش بە مەبەستی پشتوانیكردن لە دراوەكەی، كە ماوەی یەك ساڵ بەردەوام لە دابەزیندا بوو بەرامبەر بە دۆلار.
سكای نیوز