ئاوارە عەلی: بێژەری سەركەوتوو، ئەو كەسەیە كە بەردەوام خۆی نوێ بكاتەوە

10:31 - 2024-09-17
دیدار
84 جار خوێندراوەتەوە

ئاوارە عەلی حەمە لە گەڕەكی مەڵكەندی لە سلێمانی لە دایكبووە و دەرچووی ئامادەییە، ماوەی 14 ساڵە لە راگەیاندندا كار دەكات و سەرەتای كاركردنی لە راگەیاندن بۆ گۆڤاری خێزان دەگەڕێتەوە و ئێستاش وەك ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی شەقام لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان کار دەکات.
ئاوارە عەلی بە دوالاپەڕەی وت: تا هەنووكە وەك پەیامنێر، پرۆدیوسەر، بێژەر، ئامادەكار و پێشكەشكار كارم كردووە و لە كاتی شەڕی داعش چوومەتە سوریا و كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ وەك پەیامنێر ئامادەبووم و سەردانی وڵاتانی ئێران و ئەرمینیام كردووە، هەرچەند تا ئێستا لە راگەیاندن كارم كردووە، بەڵام پێمخۆشە لە دراما و فیلمیش بەشداری بكەم كە تا ئێستا بۆم نەلواوە. وتیشی: بەشداری دەیان خولی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیم كردووە لەوانە، خولی راهێنان لە میسر، فەرەنسا، لە خولی (CDO) خولی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و چەندین خەڵات و رێزلێنانیشم وەرگرتووە.   
سەبارەت بە بێژەری سەركەوتوو وتی: بێژەری سەركەوتوو ئەو كەسەیە كە هەمیشە راهێنان بكات و خۆی نوێ بكاتەوە و هەمیشە مێشك و جەستە و دەروونی خۆی ئامادە بكات بۆ پێشكەشكردنی بەرنامە، شۆخی و شەنگی بۆ كچ، یان شیكپۆشی بۆ كوڕ مەرجی سەرەكین بۆ ئەوەی ببن بە بێژەر.
 سەبارەت بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانیش وتی: ئەو كەناڵە ماڵی دووەمی منە، چونكە جگە لەوەی 10 ساڵە لەوێ كار دەكەم هەمیشە جێگەیەك بووە بۆ ئارامی من. 
ئالان محەمەد جەزا

بابەتە پەیوەندیدارەکان