گۆڵی ژمارە 901 ی كریستاینۆ و 1070 یاریی مێسی

دوو ئەستێرە هێشتا كۆتاییان نەهاتووە

11:10 - 2024-09-17
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە

لیۆ مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو دوو ئەستێرە جیهانییەی ئاو بوەستێت ئەمان لە ئامار و ریكۆردی نوێ ناوەستن، مێسی تەمەنی 36 ساڵ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ تەمەنی 39 ساڵە، ئەویان لە ئەمریكا بۆ یانەی ئینتەر مەیامی یاریی دەكات و ئەمی تریان لە سعودیە بۆ یانەی نەسر یاریی دەكات.
هەردووكیان بەردەوامن لە یاریی كردن بۆ هەڵبژاردەكانیان، هەفتەی پێشوو بوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەیشنس لیگی ئەوروپا بەشداریی دوو یاریی پورتوگالی كردو گۆڵی 900 و 901 ی لەمێژووی یاریی كردنی خۆیدا تۆمار كردو لەم رووەوە بووە بە یەكەم یاریزانی لەگۆی زەویدا.
بەڵام مێسی ماوەیەک بوو پێكانی هەبوو، نە بۆ ئینتەر مەیامی و نە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریی نەدەکرد، بەڵام رۆژی یەکشەممەی رابردوو دەستی کردەوە بە یارییکردن و لە یاریی ئەم هەفتەیەی ئینتەر میامیدا بەشدار بووەو دوو گۆڵی کردووە و ئەسیستێکیشی کردووە. 
پێگەی ئۆپتا ئامارێکی بڵاوكردۆتەوە، ئامارەکە تا یەکەم جەولەی یارییەکانی نەیشنس لگی حساب کردووە و پێش ئەوەیە مێسی یەکەم یاریی خۆی دەستپێبکاتەوە، ئامارەکەش بەمشێوەیەیە:
*مێسی 1069 یاریی كردووە، لەو ژمارە یارییە 838 گۆڵی كردووە.
*كریستیانۆ رۆناڵدۆ 1236 یاریی كردووە، لەو ژمارە یارییە 900 گۆڵی كردبوو.
 پاش ئەوەی كریستیانۆ بەشداریی دووەم یاریی پورتوگالی لە نەیشنس لیگدا كرد، لەم یارییەدا کۆی گۆڵەکانی زیادی كرد بۆ 901 گۆڵ، بەو یارییەوە و یارییەكیش لەگەڵ یانەی نەسری سعودی ژمارەی یارییەكانی زیادی كرد بۆ 1238 یاریی، بەڵام لە یارییكەی نەسردا گۆڵی نەكرد. هەرچی مێسییە پاش پێکانەکەی، ئەم هەفتەیە یەکەم یاریی بۆ ئینتەر مەیامی کرد،  بەشداریی هەردوو یارییەكەی ئەرجەنتنینی نەكرد لە پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشووردا بەرەو مۆندیال، بۆیە ئامارەكەی بوو بە 840 گۆڵ بەڵام لە 1070 یاریدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان