ل: ئابووری
خاوەنكارانی عیراق – ئازەبایجان لە باكۆ كۆبوونەوە
كۆبوونەوەكانی یانەی خاوەنكارانی عیراق – ئازەربایجان لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بە ئامادەبوونی ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عیراق و میكائیل جەبارۆڤ وەزیری ئابووریی ئازەربایجان دەستیپێكرد.
وەزیری بازرگانی عیراق لە كۆبونەوەكەدا جەختی لەسەر پەیوەندیی مێژوویی عیراق و ئازەربایجان و گرنگیی بەهێزكردنی هاوبەشیی و هاوكاریی نێوان خاوەنكارانی هەردوولا كردەوە و داواشی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنە ئازەرییەكان كرد بێن بۆ عیراق، چونكە دەرفەتی فراوانی وەبەرهێنانی تێدایە.
ئەلمەسرا
كۆمپانیای توپەر وێری ئەمریكی مایەپووچبوونی راگەیاند
كۆمپانیا توپەر وێر، كە كۆمپانیایەكی ئەمریكییە و تایبەتە بە دروستكردنی كەلوپەلی پلاستیكی ناوماڵ، دوای ماوەیەكی زۆر لە ململانێ لەگەڵ بێبازاڕی و زۆربوونی كێبڕكێكانییەوە مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.
ئەو كۆمپانیایە داوایكرد بە گوێرەی بەشی یازدە لە یاسای ئەمریكی لە لێكەوتەكانی مایەپووچبوون بیپارێزن، چونكە توانای خۆڕاگرتنی نەماوە. پێشتریش لە 2020دا هۆشداریی دابوو لە ئەگەری مایەپووچبوون و ئێستاش بە داخستنی تاقە كارگەكەی لە ئەمریكا 150 كرێكار بێكار دەبن.
ئەلسۆمەرییە نیوز
ژاپۆن و ئیماران هاوبەشیی ئابووری پێكدەهێنن
شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات لە هەژماری خۆیدا لە ئێكس رایگەیاند: پەیوەندیی نێوان ئیمارات و ژاپۆن مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە، ئێستاش دەمانەوێ ئەو پەیوەندییە بەهێزتر بكەین، ئەویش لە رێگەی پێكهێنانی هاوبەشییەكی گشتگیری ئابوورییەوە.
فۆمیۆ كیشیدا سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش هەر لە پێگەی ئێكسدا وتی: وڵاتەكەی بڕیاریداوە دەست بە دانوستانەكانی بكات لەگەڵ ئیمارات بۆ گەیشتن بە رێكەوتن و پێكهێنانی هاوبەشییەكی ئابووری لە نێوان هەردوولادا.
سكای نیوز