وەزارەتی دارایی عیراق رەتیدەکاتەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستببێت و دەڵێت: پابەندین بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران لەکاتی خۆیدا.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانانەی بەناوى تەیف سامی، وەزیرى داراییەوە بڵاوکراونەتەوە کە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروستدەبێت و وەزارەتى دارایی ناتوانێت مووچەى مانگەکانى داهاتوو بدات، دوورن لە راستییەوە و وەزیرى دارایی هیچ لێدوانێکى لەوبارەیەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکە پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا