جێگر خدر
یەكێتی، خەڵاتی بەسەر خوێندكارە یەكەمەكانی حاجیاوا لەئیدارەی راپەڕین دابەشكرد.
بەئامادەبوونی دكتۆر میران محەمەد ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسوكاری خوێندكاران، لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لەكۆمیتەی رێكخستنی ماكۆك لەقەزای حاجیاوا، 24 خوێندكار كە لەسەر ئاستی قەزای حاجیاوا توانیبوویان ئاستێكی نایاب بەدەستبهێنن، خەڵات و قەڵغانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان پێبەخشرا.