فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵدەدات پێش هاتنی سەرما، بەغدا نەوت بۆ هەرێم بنێرێت

10:41 - 2024-09-21
عیراق
437 جار خوێندراوەتەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق داوا لە وەزارەتی نەوتی عیراق دەکات نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بكات و ئەوانیش وەڵامیان ئیجابی بووە.
غەریب ئەحمەد ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی ماف و شایستەكانی هاووڵاتییانی هەرێم لە بەغدا، قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە و بە نووسراوی رەسمیش داوامانلێكردوون پێش هاتنی وەرزی سەرما بەشە نەوتی سپیی هاووڵاتییانی هەرێم بنێرێت.
ئاشكراشیكرد، ئەوان وەڵامەكانیان ئیجابی بووە، چاوەڕێین پێش هاتنی وەرزی زستان ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان