لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە بەغدا..

بەرهەمەكانی یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لە کتێبێکدا بڵاوكرایەوە

01:48 - 2024-09-22
کەلتور
87 جار خوێندراوەتەوە
د. محەمەد سابیر

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم بەرهەمەكانی یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆك جەلال تاڵەبانی بڵاودەكەنەوە.
دوێنێ‌ شەممە 21/9/2024،  لە رێوڕەسمێكدا لە بەغدا تەواوی‌ بەرهەمەكانی یەكەمین دیداری نیشتمانیی بۆ سەرۆك جەلال تاڵەبانی بڵاوكرایەوە و  پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی باڵیۆز، د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و د. ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم سەرۆكی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم و ژمارەیەكی زۆر لەنووسەران و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.
لە دەستپێكی دیدارەكەدا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەبارەی سەردانەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی پەیمانگەی زانستی بۆ توێژینەوەی باڵا كە لەلایەن دامەزراوەی خێرخوازی بەحرلعلوم-ەوە سەرپەرشتی دەكرێت، نمایشكرا، لە فیلمەكەدا جۆش و خرۆشی دانیشتووانی نەجەف بۆ سەرۆك مام جەلال بەدەردەكەوت.
شایانی باسە كتێبەكە بەرهەمی دیداری نیشتمانیی یەكەم بوو كە لە 4/10/2023 بەڕێوەچوو، لە سێ تەوەر پیكهاتبوو تەوەری یەكەم: (سەرۆك تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) كە لەم دانیشتنەدا 10 كەسایەتی و مامۆستای زانكۆ بەشدارییان تێدا كرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەكانی سەرۆك تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا 7 كەسایەتیی و مامۆستای زانكۆ بەشداربوون، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەكانی سەرۆك تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەریی و میدیاییەكانی) لەم دانیشتنەشدا  5 كەسایەتی و مامۆستای زانكۆ بەشداریان كرد.

د. ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم

 

 

چەند لایەنێک لە ئامادەبووانی مەراسیمەکە

بابەتە پەیوەندیدارەکان