گۆران عوسمان بۆ کوردستانی نوێ : بەرهەمەكانم لە كەناڵی ناشناڵ جوگرافی ئەمریكا بڵاوبۆتەوە

10:19 - 2024-09-24
دیدار
91 جار خوێندراوەتەوە

گۆران عوسمان ئەحمەد ساڵی 1988 لە سلێمانی لە دایكبووە و هەڵگری بڕوانامەی ناوەندییە و ماوەی 15 ساڵ لە كەناڵی گەلی كوردستان كاریكردووە و ئێستاش لە كەناڵی ئەلمەسرایە. 
گۆران عوسمان بە دوالاپەڕی وت: هەر لە منداڵییەوە خولیای كامێرامانی بووم و بەشداریی چەندین خولی جیاجیای كامێرامانیم كردووە و ماوەی 15 ساڵ وەك كامێرامان لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان كارم كردووە و ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانم و خاوەنی چەندین كلیپی فیلمی دوكیۆمێنتەریم.
وتی: بواری كامێرامانی خاڵی كۆتایی نییە لەبەر ئەوەی وێنەگری و كامێرامانی پێویستی بە خۆ نوێكردنەوەیە و ماوەیەكیش كارم بۆ ناشناڵ جوگرافی ئەمریكی كردووە، هەروەها كارم بۆ كەناڵە جیهانیی و ناوخۆییەكان كردووە و ئێستاش لە كەناڵی مەسرا سەرقاڵی كاركردنم.

  ئالان محەمەد جەزا

بابەتە پەیوەندیدارەکان