״وەفدی دانوستانكاری هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات״

08:58 - 2022-07-03
کوردستان
555 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیددەكاتەوە «وەفدی دانوستانكاری هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆ لە‌سە‌ر كێشە‌كان».
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز كۆبۆوە و  كۆبوونەوەكە جەختی لە «چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور» كردەوە و دووپاتیشیكردەوە «وەفدی دانوستانكاری هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان».
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا،  ئەوە دووپاتكرایەوە «حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە پابەندبووە بە دەستوور و ئامادەیە بۆ رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور».
لەلایەكی دیكەوە، د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاندووە: پێویستە حكومەتی فیدراڵ مافەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت، وتیشی: پێویستە گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەری كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، بەردەوام بێت.

#بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان