پاش 13 قۆناغ لە پاڵەوانێتیی مۆتۆ جی پی

خۆرخی مارتن و بانیایا یەكەم و دووەم و بێ ركابەرن

12:24 - 2024-09-24
وەرزش
166 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مانگە سێپتێمبەر-ئەیلول 2024، دوو قۆناغی تر  لە پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواری مۆتۆ جی پی بەڕێوە چوون، ئەوانیش قۆناغەكانی ئاراگۆن لە ئیسپانیا و سان میارینۆ بوو كە 12 - یەمین  و 13 - یەمین قۆناغ بوون تائێستا بەڕێوە چوون.
ئەوەی تێبینی دەكرێت لەو 13  قۆناغەی بەڕێوە چوون، ئەوەیە كە فرانچیسكۆ بانیایای ئیتاڵی و ماتۆڕسواری تیپی دۆكاتی 9  جار چووەتە سەر پلیكانەی سەركەوتنەكان و لەكۆی ئەو 9 جارەش، 7جار یەكەم بووە، ركابەرەكەشی خۆرخی مارتنی ئیسپانییە لە تیپی پریما پراماك رایسینگ، ئەمیش تەنیا ركابەرییەتی و توانیویەتی 9 جار وەك بانیایا بچێتە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن و 2 جار یەكەم و 5 جار دووەم و دوو جاریش سێیەم بووە و ئێستا یەكەمیی ریزبەندییە، تەنیا هەردووكیشیان توانیویانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 300 خاڵ ببڕێت. 
هەردوو مانگی ئۆگستۆس و سێپتێمبەر ئەم قۆناغانەی پاڵەوانێتییەكان كراون:

10- قۆناغی بەریتانیا (4/8/2024).
1- ئینیا باستیانینی-ئیتاڵیا (تیپی دۆكاتی)
2- خۆرخی مارتن-ئیسپانیا (پریما پراماك راسینگ).
3- فرانچیسكۆ بانییایا (ئیتاڵیا-دۆكاتی).
11- قۆناغی نەمسا (18/8/2024).
1- فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا (تیپی دۆكاتی).
2- خۆرخی مارتن-ئیسپانیا (تیپی پریما پراماك راسینگ).
3- ئینیا باستیانینی-ئیتاڵیا (تیپی دۆكاتی)
12- قۆناغی ئاراگۆن (1/9/2024).
1- مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیپی گریزینی رایسینگ).
2- خۆرخی مارتن-ئیسپانیا (تیپی پریما پراماك راسینگ).
3- پیدرۆ ئاكۆستا-ئیسپانیا (تیپی رێدبۆڵ).
13- قۆناغی سان مارینۆ (8/9/2024).
1- مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیپی گریزینی رایسینگ).
2- فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا (تیپی دۆكاتی).
3-  ئینیا باستیانینی-ئیتاڵیا (تیپی دۆكاتی).

ریزبەندیی
بەتەواو بوونی قۆناغی سان مارینۆ، ئێستا ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەم ماتۆڕسوار بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
1- خۆرخی مارتن-ئیسپانیا –(پریما پراماك رایسینگ) (312 خاڵ).
2- فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا-دۆكاتی)(305 خاڵ).
3- مارك ماركیز-ئیسپانیا - (گریسینی راسینگ) (259 خاڵ).
4- ئینیا باستیانینی – ئیتاڵیا (دۆكاتی) (250 خاڵ).
5- براد بیندەر-باشووری ئەفریقا( رێد بۆڵ كەی تی ئێم) (161 خاڵ)

ریزبەندیی تیپەكان
1- دۆكاتی 555 خاڵ.
2- پراماك رایسینگ (402 خاڵ).
3- گریسینی مۆتۆ تو (373).
4- ئەپریلیا رایسینگ (258 خاڵ).
5- رێدبۆڵ كەی تی ئێم (219).

قۆناغی داهاتوو
*ئەندەنوسیا  -  29 /9 (قۆناغی 14).
شایانی باسە تائێستا ئەو 13 قۆناغەی پاڵەوانێتییە كە بەڕێوە چوون، پاڵەوانەكانیان ئەم ماتۆڕسوارنەی لای خوارەوە بوون كە بەرامبەریان ناوی تیپەكانیشیان نووسراوە:
1- قەتەر (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
2- پورتوگال (خۆرخی مارتن-ئیسپانیا)(پریما پراماك رایسینگ).
3- ئەمریكا (مارك فینالیس-ئیسپانیا)(ئەپرییا).
4- ئیسپانیا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
5- فەرەنسا (خۆرخی مارتن-ئیسپانیا)(پریما پراماك رایسینگ).
6- كەتەلۆنیا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
7- ئیتاڵیا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
8- هۆڵەندا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
9- ئەڵمانیا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
10- بەریتانیا (ئینیا باستیانینی-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
11- نەمسا (فرانچیسكۆ بانییایا-ئیتاڵیا)(دۆكاتی).
12- ئاراگۆن (مارك ماركیز-ئیسپانیا)
(گریسینی راسینگ).
13- سان مارینۆ (مارك ماركیز-ئیسپانیا)(گریسینی راسینگ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان