زاگرۆس نانەكەلی
بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، خاتوو سەبیحە كچی حەمە پشکە لەتەمەنی (75) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، خاتوو سەبیحە کچە گەوەری حەمە پشکەی یەكەم یاریزانی كۆچكردووی هەڵبژاردەی عێراق بوو، لە خێزانی یەكەمی حەمەپشكە بووە بەناوی خاتوو قەمەرناز، حەمە پشکە کە لە سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی 1943 هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی سەبیحە خان دەکات و دوو كچ و دوو كوڕی تریشی هەبوو،ساڵی 1955 قەمەرنازی خێزانی حەمە پشكە كۆچی دوایی دەكات و لە هاوینەهەواری سەرسەنگی سەر لەپارێزگای دهۆك بەخاك دەسپێردرێت.
سەبیحە حەمە پشكە ساڵی (1949) لەدایكبووە، هاوسەرگیری لەگەڵ (محەمەد عەلی محەمەد) كردووە و ئەویش ساڵی (1936) لەدایكبووە و ئێستا لەشاری سلێمانی دەژی و شەش كچ و دوو كوڕی هەیە، بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 23/9/2024 لەتەمەنی (75) ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات، وەک رۆژنامەی کوردستانی نوێ هاوبەشی خەمی خیزانەکەین و داواکارین یەزدانی مەزن لێی خۆشبێت و جێگای بەهەشتبێت.