پاڵەوانێتیی بالەی خانمانی یانەكانی عیراق

ئەكاد یەكەم و دەربەندیخان دووەم بوو

12:30 - 2024-09-24
وەرزش
80 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی بالەی خانمانی یانەكانی عیراق لە هۆڵی زانكۆی سلێمانی رێکخرا و پاڵەوانێتییەكە هەنگاوی كۆتایی ناو خانمانی ئەكاد عەنكاوە یەكەم بوون.
تیپی خانمانی یانەكانی (ئەكادە عەنكاوەی هەولێر، ئەفرۆدێتی سلێمانی، تەق تەق، دەربەندیخان، قەرەقوشی دهۆك، ئەمانەی بەغدا، گازی باكووری كەركوك، بەسرە، سیروانی شارەزوور، شۆرجەی كەركوك) بەشدارییانكرد و بەسەر دوو گروپدا دابەشكران.
سەرەنجام چوار یانە كەیەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە بوون، گەیشتنە دوو یاریی پێش كۆتایی و ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:
*ئەكاد 3 × 0 ئەفرۆدێت.
*دەربەندیخان 3 × 2 گازی باكوور.
رۆژی شەممە 21/9/2024 بە دوو یاریی، پاڵەوانێتیەکە کۆتاییهات کە یەکێتی بالەی عێراق  سەرپەرشتی دەکرد، لە یەکەم یارییدا بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەمی و چوارەمی هەردوو یانەی گازی باکوور و یانەی ئەفرۆدێت یارییان کردوو بە سێ گێمی بێ وەڵام  گازی باکوور یارییەکەی بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
دواتر  هەردوو یانەی ئەکاد و دەربەندیخان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەکە، یاریی کۆتاییان کرد، یارییەکە بەهێز بوو، تیپی هەردوو یانەکە یارییەکی جوانیان کرد، لە ئەنجامدا بە سێ گێمی بێ بەرامبەر کچانی یانەی ئەکادی شاری هەولێر نازناوی پاڵەوانیان بەدەستهێنا و یانەی دەربەندیخانیش پلەی دووەمیی بەدەستهێنا.
پاش تەواوبوونی یارییەکەش مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوە چوو تیپە سەرکەوتووەکان خەڵاتکران.
سدیق عەواڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان