فلاشی ئابووری

01:14 - 2024-09-25
ئابووری
262 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

سودانی: عیراق لە سیستمی بانكییدا هەنگاوی گەورەی ناوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دیداریدا لەگەڵ والی ئەدیمۆ جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمریكا و وەفدێكی هاوڕێی، جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، كە عیراق لە سیستمی دارایی و بانكییدا هەنگاوی گەورەی ناوە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوونەكانی عیراق كراوە، لە هەوڵەكانیدا بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە نانەوتییەكان و بەرەنگابوونەوەی سپیكردنەوەی پارە.
راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان