خورماتوو، كردنەوەی سەنتەری نەهێشتنی نەخوێندەواری
عومەر ئاوارە
لە خورماتوو سەنتەری نەهێشتنی نەخوێندەواری دەكرێتەوە و داوا لە هاووڵاتیان لە هەردوو رەگەز دەكرێت سەردان بكەن بەمەبەستی خۆتۆماركردنیان.
كاروان مەجید بەڕێوەبەری سەنتەری نەهێشتنی نەخوێندەواری، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئەم سەنتەرە بە رەسمی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە كراوەتەوە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و داوا لەو كەسانە دەكەین كە خوێندەوارییان نییە سەردانمان بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناویان، وتیشی: ئەو كەسانەی لەساڵانی رابردوودا لە خوێندن دابڕاون دەتوانن بێنە لامان و پەرە بە خوێندنیان بدەن و قۆناغەكانی خوێندن لێرە تەواو بكەن و مامۆستاش دابینكراوە.