كۆڕی گێژاوی جیهانی و كاریگەرییەكانی

09:18 - 2022-07-03
کوردستان
522 جار خوێندراوەتەوە


دوێنێ‌ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ‌، كۆڕی (گێژاوی جیهانی و كاریگەرییە ئەمنی و سیاسییەكانی لەسەر ناوچەكە) بۆ سیاسەتمەدار و نووسەر مەلا یاسین نوێنەری یەكێتی لە قاهیرە بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا، كە ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و نووسەر و رۆژنامەنووس ئامادەبوون، مەلا یاسین تیشكی خستەسەر ئەو واقیعە سیاسییەی ئێستا لە جیهاندا دەگوزەرێت و كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكە بەتایبەتی لەسەر كوردستان. زیاتریش لەسەر جەنگی روسیا و ئۆكرانیا وەستا كە پێیوابوو جیهان دوای ئەم جەنگە گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردادێت و دەبێت كوردیش لەگەڵ ئەم گۆڕانكارییانەدا خۆی بگونجێنێت و بەشداربێت، نەك تەماشاكار.
لە كۆتاییشدا، گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەنێوان كۆڕگێڕ و میوانان دروستبوو، كە كۆڕەكەی دەوڵەمەندتر كرد.

#ساڵۆنی كوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان