بەهۆی بێباکی دەسەڵاتی خۆسەپێن، هەولێر بەهەموو بارێك هەر دەخنکێت.
هاوینان نەبوونی ئاو و زستانانیش لافاو (سار دوازدی مانگیش) دوکەڵی ژەهراوی، سەربار و بن بار ئەویش هەر خنکاندنە.
ئیدارەی هەولێر هیچ هەنگاوێك نانێت ئەگەر پارە نەچێتە گیرفانیان، ئاوی گەڕەکەکانی هەولێریان داوەتە شوققە و باڵەخانەکانی خۆیان، ئەو ئاوەی کە هەیە، ئێ هەر بەشی مەلەوانگە و دەریاچە دەستکردەکانی خۆیان دەکات، بۆیە هەولێر هاوینان لەبێ ئاوی خنکاوە.
لە چەند ساڵی رابردوودا دەسەڵاتی خۆسەپێن، بەگژ دارو بەرد و سروشتی هەولێردا چوون و دەیانگوت تەواو باران وەکو جاران نابارێت، بۆیە هەرچی بەست و ڕێڕەوی ئاوی باران بوو کردیان بەخانوو و شوققە و هەموو ڕێگەیەکیان لەباراناو گرت و تەوژمی لافاوەکەشیان بەرەو گەڕەکانی هەولێر برد و بەو هۆیەوە هەردوو جوانەمەرگ (دانەر)ی 10 مانگان و (گەنجۆ نامیق)ی بیست ساڵان کە پیشەی شوان بوو، خۆی و مەڕەکانی لە دارەتوو لافاو بردنی و دوای شەش مانگ تەرمی پیرۆزیان لە قوشتەپە دۆزرایەوە.
بەدەنگی خەڵکی زوڵملێکراو دەنگی دلێری هەولێرییەکان تۆڵەی ئەم هەموو جەرگ سووتانەی دایکان و باوکانتان لێ دەکەینەوە و کۆتایی بەحوکمی تاکڕەوانەتان دێنین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر