هەڤاڵانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
دەمەوێت باشترین سڵاو بنێرم بە نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان-عیراق. ئێمە بە هاودەنگی و پشتیوانی لەگەڵ ئێوە وەستاوین لەم كاتە چارەنووسسازەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی.
پەیوەندیی نێوان پارتەكانمان بۆ وادەیەكی دوورودرێژ دەگەڕێتەوە و رەگوڕیشەی لە بەها هاوبەشەكانماندا بوونی هەیە. وەك پارتی سۆسیال دیموكرات، لە هەریەك لە سوید و هەرێمی كوردستان، باوەڕمان بە دیموكراسی، یەكسانی، دادپەروەری، ئازادی و ئاشتی هەیە. هەر ئەم بەهایانەن، پێویستە ئێمە بەردەوام بین لەسەریان و بەهێزتری بكەین.
خوازیاری هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانەین، متمانەمان بە هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان هەیە بەوەی پرەنسیپە دیموكراتییەكان بەهێزتر دەكەن و ئیلهامبەخش دەبن بۆ ناوچەكە و گشت جیهان.
هیوا و خواستی سەركەوتنی گەورە بۆ پارتی دەستەخوشك دەخوازین لە هەڵبژاردنەكەدا، بە خۆشنودییەوە دەڕوانینە بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانمان لە ساڵانی ئایندەدا.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید
ماگدەلێنا ئەندەرسۆن