حسێن عەزیز
ئەمڕۆ 30/9، سەعات 3:30 دەقیقە، لە هۆڵی هونەر بەرامبەر دادگای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، لەژێر ناونیشانی (سەڵاحی کوێخا لە شۆڕشەوە بۆ شارستانییەت)، رێوڕەسمی چوارهەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی پێشمەرگەی پارتیزان و کادری ی.ن.ک، سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەدەچێت.
عەباس محەمەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە رێوڕەسمەکەدا پیشانگەیەكی فۆتۆگرافی و دیكۆمێنتەرییەك لە سەر ژیانی خوالێخۆشبوو نمایش دەكرێت و چەند وتار و پەخشانەشیعرێک دەخوێنرێتەوە و كتێبێك لە سەر ژیان و خەبات و بەرپرسیارێتی و كارەكانی دابەشدەكرێت.
سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان رۆژی 29/9/2020 بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد.