بەسەركردنەوەی تێكۆشەران

12:27 - 2024-09-30
کوردستان
275 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، لە دەڤەری پشدەر، لە گوندی كانجارەی  سەردانی خانەوادەی شەهید كوێخا قادری مەنگوڕ بنەماڵەی دیار و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال، لە گوندی مەمەندئاوا بنەماڵەی كۆچكردوو مامە ئەحمەدە خۆڵە تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، لە گوندی ئاوەژێی سەر بە ناحیەی بنگرد سەردانی كاكە حەمە مام باپیر   كەسایەتی و تێكۆشەری دێرینیان، كرد.
لەو بەسەركردنەوانەدا، مەكتەبی سكرتارییەت، ئاماژەی بەوەدا: یەكێتی شانازیی بە هەموو ئەو تێكۆشەرانەوە دەكات، بۆیە ئەركی ئێمەیە ئەمڕۆ لە خزمەتی هەموویاندا بین، هەروەها سڵاو و رێزی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكردن، بەگرنگیشەوە باسیان لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵمەتی هەڵبژاردن كرد و جەختیانكردەوە لە سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان