ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر، پێشوازیمان كرد لە باڵیۆزی روسیا له عیراق، (ئیلبروس کیریڵۆڤیچ کوتراشێف).
لە دیدارەکەدا كه (ماکسیم رۆبین) کونسوڵی گشتیی روسیا لە هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، به‌ڕوونی هەڵوێستی خۆمان لەسەر پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچەکە و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق خسته‌ڕوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه‌وا گوتاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتارێكی ره‌وایه كه‌وا ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی بهێنین و رێڕه‌وی حكومڕانی له هه‌رێمه‌كه‌مان راستبكه‌ینه‌وه. هیوایه‌كی زۆرمان هه‌یه بتوانین ئه‌م كاره بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردن شه‌فافیه‌تی زیاتری هه‌یه و پرڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دادپەروەرترە.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا ئه‌وه‌مان دووپات كرده‌وه كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌رێمی كوردستان پێویستی به په‌رله‌مانێكی كارایه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ هیچ رێگریه‌ك به‌رێوه‌بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه دیسان هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌هێزببێته‌وه.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان