لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەرو هاووڵاتیانی سنووری بازنەی هەولێری یەکێتی ، قادر عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی لەگەڵ حکومرانییەکی هاوسەنگ و دادپەروەرانەیە و کارەکانی بەبێ جیاکاری و خۆسەپاندن دوور لەپاوان خوازیبێت.
وتیشی: ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە لە چاوەروانی ئێمەدا دەبیت بۆ راستکردنەوەی هاوسەنگی هێز و گۆرانکاری لە حکوڕانی.