شێخ سالار سەدرەدین، سورچی ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك و خانەوادەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە دەکەن

08:09 - 2024-09-30
کوردستان
220 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهاوڕێیەتی حاجی فارس یونس ئاغا رەشگەری و ژمارەیەك لە هەڤاڵان لە گوندی زێراف دەڤەری سورچیاتی سەردانی (شێخ سالار سەدرەدین سورچی) کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچیاتی کرد کە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری پەیوەندیان بەرێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد.

 شێخ سالار، کەسایەتی بەناوبانگی سورچیاتی و برازای شێخ ئەحمەد سورچییە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بوو لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 لە وتەیەکیشدا هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا بەخێرھاتنی گەرمی کردن و رایگەیاند: یەکێتی ھەمیشە ماڵی گەورەیە و دەرگای واڵایە بۆ ھەموو چین وتوێژی کۆمەڵگا لە کوردستان، حزبەکەی سەرۆک مام جەلال خۆی بەخزمەتکاری ھەموو ھاونیشتمانیانی ئەم ھەرێمە دەزانێت، وەك یەکێتی ھەرچیان پێویست بێت درێغی ناکەین.

لەلایەن خۆیانەوە شێخ سالار و کەسوکار و خزمانی سوپاسی هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتیان کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە و  بەلێنیان دووپاتکردەوە کە لە ریزەکانی یەکێتیدا کاربکەن و پشتگیری و پشتیوانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی بکەن و ھەوڵی سەرخستنی کاندیدانی بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان