ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و زانکۆی جیهان-سلێمانی، سەردانی زانکۆی گەرمیانیان کرد و لەلایەن پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.
وەفدەکە لە پ.د.كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پ.د.ئومێد رەفیق، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، پێکهاتبوو، سەردانەکەیان بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەربڕینی پشتیوانی بوو بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پ.د.ئاراس فەریق زەینەڵ وەک سەرۆکی زانکۆ.
لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە پ.د.عزەدین جمعە دەرویش یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.محەمەد ئیبراهیم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د.عەدنان مەحمود، راگری کۆلێجی زانست ئامادەبوون، بیروڕا له بارەی ڕەوشی خوێندنی باڵا و كارى پێكهوهیی و ههماههنگى لە نێوان هەرسێ زانکۆکانی گەرمیان و سلێمانی و جیهان_سلێمانی کرا.