وەزیری پێشمەرگە: پێویستە مووچەی پێشمەرگە، هاوتای هێزەكانی عیراق بكرێت

09:42 - 2024-10-01
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و پێویستیشە مووچەی پێشمەرگە، هاوتای هێزەكانی عیراق بكرێت.
وەزیری پێشمەرگە، سەردانی ناوچەی كوڵەجۆی لە ئیدارەی گەرمیان كرد و رایگەیاند: پێویستە وەزارەتی بەرگریی عیراق، هاوشێوەی هێزە ئەمنییەكانی دیكە، هاوكاریی دارایی و سەربازیی پێشمەرگە بكات و مەشق و راهێنانی زیاتریان پێبكات.

#پێشمەرگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان