دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: گوتاری یەكێتی رەوایە و دەمانەوێت رێڕەوی حوكمڕانی راستبكەینەوە

12:50 - 2024-10-01
کوردستان
74 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، جەختدەكاتەوە كە گوتاری یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گوتارێكی رەوایە و دەمانەوێت كۆتایی بەسەردەمی دەسەڵاتی تاكڕەویی بهێنین و رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێمەكەماندا راستبكەینەوە.
دوێنێ لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ئیلبروس كیریڵۆڤیچ كوتراشێف باڵیۆزی روسیا لە عیراق، كرد و لە دیدارێكدا، كە ماكسیم رۆبین كونسوڵی روسیا لە هەولێر ئامادەیبوو، هەڵوێستی یەكێتی لەسەر پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و دۆخی ئێستای هەرێم و عیراق خستەڕوو.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند: گوتاری یەكێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە گوتارێكی رەوایە و دەمانەوێت كۆتایی بەدەسەڵاتی تاكڕەوی بهێنین و رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێمدا راستبكەینەوە و هیوایەكی زۆریشمان هەیە بتوانین ئەم كارە بكەین بەهۆی ئەوەی یاسای نوێی هەڵبژاردن شەفافیەتی زیاتری هەیە و پرۆسەی هەڵبژاردن‌ دادپەروەرترە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە پەرلەمانێكی كارایە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەرێمەكەمان لەناوخۆ و دەرەوە بەهێزبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان