بە مەبەستی رێكخستنەوە و دانانی سیستمی ئاودێریی بۆ ئەو شوێنانەی كە لەبەرنامەدایە لە بەهاری داهاتوودا سەوزبكرێن، تیمی باخچەكانی پاركی هەواری شار، ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویكردووەتەوە كە تیمەكانی رێكخستنەوە و جوانتركردنی پاركی هەواری شار، ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە، كە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی چیمەن بۆ زۆنی 20ی پاركەكە و رشتنی خۆڵ بەسەر تەواوی چیمەنی هەموو زۆنەكاندا بەمەبەستی زیاتر سەوزبوونی چیمەنەكان و جوانتركردنیان لە ساڵی داهاتوودا.