بانگەوازێک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە؛ دووەمین کەرنەڤاڵ لە هەڵەبجە دەبێت

03:14 - 2024-10-01
کوردستان
146 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی (٢٠٢٤) لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدەدات.

لەو کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی لیستی (١٢٩)ی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە. 


زانیاری:
رۆژی چوارشەممە (٢-١٠-٢٠٢٤)
کاتژمێر: (٥:٠٠)ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: یاریگای داخراوی زانکۆی هەڵەبجە- پارێزگای هەڵەبجە. 

کاروان گەزنەیی 
وتەبێژی رەسمی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان