فلاشی ئابووری

11:00 - 2024-10-02
ئابووری
56 جار خوێندراوەتەوە

عیراق و ئیسپانیا لە بواری بانكدا هاوكار دەبن

عەلی ئەلعەلاق سەرۆكی بانكی ناوەندیی عیراق، لەگەڵ ئیلیسا ریكۆپێریس باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق كۆبۆوە و سەبارەت بە هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات لە بواری بانكیدا گفتوگۆیان كرد.
لەو دیدارەدا هەردوولا باسیان لە كردنەوەی كەناڵەكانی پەیوەندیی تایبەت بە بواری ئابووری كردووە، وەك هەنگاوی یەكەم بۆ دەستپێكردنی هاوكاریی نێوانیان، بە تایبەتیش كەرتی بانكی و هەوڵەكانی پێشخستنی سیستمی بانكی لە عیراق جێی بایەخی هەردوولا بوو.
ئەلمەسرا

 

چاوەڕوان دەكرێت كارەساتێكی  مرۆیی لە لوبنان روو بدات

لیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە ئابووری و كۆمەڵایەتی بە هاوكاری رێكخراوی یونسێف لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هۆشدارییاندا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی كارەساتێكی مرۆیی لە لوبنان.
ئەو لێكۆڵینەوەیە پێشبینی دەكات، لە شاری نەبەتیە رێژەی هەژاری بگاتە %94 و لە باشووری لوبنانیش رێژەكە بگاتە %87، لەبەر ئەوەی ئەو دوو شوێنە زۆرترین كاریگەریی جەنگیان لەسەرە و زۆرترین وێرانكارییان بەخۆیانەوە بینیوە و تا ئێستا 23 هەزار ماڵ رووخاوە.
سكای نیوز

 

میسر قەرزی دەرەكیی بە رێژەیەكی باش كەمكردۆتەوە

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پلاندانانی میسر، ئەو وڵاتە لە ماوەی سێ مانگدا توانیویەتی قەرزە دەرەكییەكانی 7.7 ملیار دۆلار كەم بكاتەوە، كە بە هەنگاوێكی باش هەژمار دەكرێت بە ئاراستەی بوژانەوەی ئابووریی میسر.
داتاكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات قەرزی دەرەكی ئێستای میسر تەنیا 152 ملیار و 885 ملیۆن دۆلارە و بەراورد بە كۆتایی مانگی ئاداری پێشوو كە 160 ملیار و 607 ملیۆن دۆلار قەرزار بووە، كەمیكردووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان