کاروان گەزنەیی: قسەکانی سەرۆکی هەرێم و پارێزگاری هەولێر باشترین وەڵامە

01:02 - 2024-10-02
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، کاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی رایگەیاند: لەم دۆخەدا چاوەڕوان بووین (ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم) راگەیەندراوێک لەسەر مەترسییە ئەمنییەکان لەسەر دۆخی هەرێم هەبێت، بەڵام ئەو ئەنجومەنە کە ئەنجومەنی دەزگای پاراستنە، بۆ تێکدانی دۆخی هەرێم بەردەوامە لەدروستکردنی سیناریۆ و دووبارە تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە رووداوی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر.
وتیشی: یەکێتی، هیچ وەڵامێکی ئەو سیناریۆ نەزانانەیە ناداتەوە، بەڵکو باشترین وەڵام لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمەوە درایەوە کە هاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتییە کاتێک وتی: ئەو رووداوانە لە دوورونزیک هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکێتییەوە نییە و تەنانەت پارێزگاری هەولێریش وتی: بەهۆی لەحیمەوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان