شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی دەتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموان بکات

04:17 - 2024-10-02
کوردستان
146 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەشاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکان و ژمارەیەک ریشسپی و پیاو ماقوڵ کرد.

لەمیانی پێشوازی لە میوانەکاندا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ حوکمڕانی خستەڕوو و گوتیشی، یەکێتی دەتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموان بکات.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ داوای لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێرییەکان بەتایبەتی کرد دەنگ بەلیستی (١٢٩)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی خزمەتی هەولێرییەکان بکرێ بەبێ جیاوازی و چیتر هەولێرییەکان نەکرێنە قوربانی بەرژەوەندی چەند کەسێک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان