دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: راستكردنەوەی هاوسەنگیی هێز، دادپەروەری لە حكومڕانی، كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاكڕەویی

09:41 - 2024-10-03
کوردستان
150 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیستی ژمارە ١٢٩، رایگەیاندووە: هەر لە سەرەتای دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بناغەی هەڵمەتێكی شارستانی و سەردەمیانەی دانا لەپێناو راستكردنەوەی هاوسەنگیی هێز، دادپەروەری لە حكومڕانی، كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاكڕەویی.
راشیگەیاندووە: لە كۆبوونەوەم لەگەڵ تیمی یەكێتی لە حكومەت و لایەنگرانی یەكێتی لە شاری هەولێر، پێم راگەیاندن، كە بانگەشەیەكی مەدەنیانە بكەن بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی، هیچ نیگەران مەبن چ جۆرە زمانێكتان بەرامبەر بەكاردەهێنن، چونكە هێزی براوە و خاوەن بەرپرسیارییەتی، هەمیشە بە دیدگایەكی قووڵ و ئاستێكی بەرزەوە دەكەوێتە ناو ململانێوە. كادر و دەنگدەری یەكێتی، دەبێت بە ئاستە بەرز و شارستانییەكەی خۆیانەوە بە ئارامی لەم هەڵبژاردنەدا، یەكێتییە راستەقینەكە پیشانی جەماوەری كوردستان بدەن. چونكە ئێمە بۆ كوردستانێكی شكۆمەند و ژیانێكی شەرەفمەندانە كار دەكەین، ململانێی ناشارستانی نابێ لەم ئەركە پیرۆزە ساردمان بكاتەوە.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان