پەیامێک بۆ ئوستادم جەنابی مام جەلال

10:31 - 2024-10-03
کوردستان
200 جار خوێندراوەتەوە

بەهرۆز گەڵاڵی


ئەمڕۆ 3/10/2024 حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال-ە، یادی پیاوێکی گەورەی بێوێنەی رابەر و کارێزماو فەرهەنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. یادی كەسایەتییەكی خاوەن هەڵویست و بوێری ناو جیهانی سیاسەتە.
 كورد مافی خۆیەتی شانازی پێوە بكات، چونكە خاوەن دید و ئەندازیاری بەدەستهێنانی سیستمی فیدراڵییە بۆ کوردستان. ئازایخوازان مافی خۆیانە بە چاوی رێزەوە لێ بڕوانن، چونكە داكۆكیكارێكی سەرسەختی بیروڕای ئازاد و فرەیی و فاکتەری لەگۆڕنانی سیستمی تاک حزبییە.
مام جەلال  پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی لە کوردستاندا كردبووە ئامانج و خۆشەویستیی خاک و نیشتمانی كردبووە رێنیشانەدەر. بەڵێ مام خەمخۆری هەموو پێکهاتەکان بوو، خەمخۆری باکوور و یارمەتیدەری ڕۆژهەڵات و ئامۆژگاریکاری رۆژئاوا و هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكاریدا 
بوو لە هەژاران .
جەنابی مام، یادی تۆ یادکردنەوەی هەموو عیراق و عیراقییەکانە، یادکردنەوەی ئێران و سوریا و تورکیایە، تۆ بۆ چارەسەری ئاشتی و کێشەی کورد لە باکوور، لە رۆژهەڵات، لە رۆژئاوا و لە باشووریش، هەمیشە پێشنیازی چارەسەرت هەبوو. هەمیشە بۆ هەمووان پشت و پەنا بوویت.
مامە گیان تۆ نامری، تۆ لە مردن زۆر بەهێزتری و بیرت دەکەم.




بابەتە پەیوەندیدارەکان