كه‌ركوك، كێشه‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ كۆبۆنی به‌نزینیان نییه‌

11:58 - 2024-10-03
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئه‌حمه‌د


به‌شێكی زۆر له‌و شۆفێرانه‌ی كۆبۆنی پڕكردنی به‌نزینیان نییه‌و مامه‌ڵه‌یان بۆ وه‌رگرتنی كۆبۆن پێشكه‌شی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك كردووه‌، گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ناوه‌كانیان به‌ چوار مانگ ناگه‌ڕێته‌وه‌و ده‌بێت به‌نزین به‌ نرخێكی گران بكڕن، ئه‌مه‌ش بارگرانی بۆ دروست كردوون، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: نووسراو ئاراسته‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌روین فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: نووسراو ئاراسته‌ی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین تا بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی میكانزمێكی گونجاو بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بدۆزێته‌وه‌، وتیشی: له‌ نووسراوه‌كه‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌م هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد پسووڵه‌یه‌كی بدرێت به‌ هاووڵاتییه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌ حكومییه‌كان وه‌ربگرێت تا كۆبۆنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان