ته‌ها عه‌بدوڵڵا
وه‌ك دوا ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان، كه بڕیاره 20/11/2024 له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، له هه‌رێمی كوردستان قۆناغی گه‌مارۆسازی و ژماره‌لێدان، ده‌ستیپێكرد.
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه، كارزان مه‌نتك به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: قۆناغێكی تر له ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به گه‌مارۆسازی بۆ گه‌ڕه‌ك و ژماره‌لێدان له شه‌قام و ته‌واوی بیناكان و ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، وتیشی: ئامانج له‌و قۆناغه ئاماده‌كاریی زیاتره بۆ رۆژی سه‌رژمێری له‌كۆتایی مانگی 11ی ئه‌مساڵدا، ئه‌ویش زانینی جۆری بینا و ساڵی دروستكردنێتی، راشیگه‌یاند: له‌كاتی سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌رژمێری پێویسته كه‌سێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده ئاماده بێت تا وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه و له پرۆسه‌كه‌شدا ناوی سه‌رۆك خێزان و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان تۆمارده‌كرێت.