حسێن عەزیز
دانا لەتیف لە راگەیاندنی شارەوانیی كەلار بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەشی باخچەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار سەرقاڵی چیمەنكردن و سەوزكردنی بلواری شەقامی جووتسایدی سەرەكیی نێوان كەلار – رزگاری-ن كە پێشتریش سیستمی ئاودانی بەشێوەیەكی زانستی بۆ دانراوە، بە تەواوبوونی سیمایەكی جوانتر بەو شەقامە سەرەكییە دەبەخشێت و رێژەی سەوزایی لە شارەكەدا زیاتردەكات.