مامۆستایانى گرێبەست یەکەم مووچە وەردەگرن

01:14 - 2024-10-05
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە کۆتایى ئەم هەفتەیە مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێمى کوردستان شایستەی مانگى شەش وەربگرن، کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.
عەلى رەئوف، نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست رایگەیاند، چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شایستەی مانگى شەشى وانەبێژان دابەشدەکرێت.
نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست، ئەوەشى دووپاتکردەوە، لەکاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆ، هەوڵدەدەین شایستەی مامۆستایانى گرێبەست دابەشبکرێت، ئەو مامۆستایانەى بڕوانامەى دبلۆمیان هەیە 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 18 ملیار دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان