کەرکوک: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە شەش کەس برینداربوون

01:16 - 2024-10-05
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

بەیانیى ئەمڕۆ لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکوک بۆمبێک لە بەردەم دووکانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە خاوەنى دووکانەکە و پێنج هاوڵاتیى دیکەى نزیک لە رووداوەکە برینداربوون.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆیان رووننەبووەتەوە بۆمبى چێندراو بووە یاخود روومانە بووە. لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە و دواتر راستیى رووداوەکە بۆ رای گشتى ئاشکرا دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان