قوباد تاڵەبانی گوندەکانی ناحیەی ئیسێوەی سەر بە سنووری پشدەری بەسەر کردەوە

02:43 - 2024-10-05
کوردستان
99 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لە سنووری پشدەر سەردانی ناحیەی ئیسێوە و گوندەکانی دەوروبەری کرد.
لەم سەردانەیدا و لە دوو کۆبوونەوەی جەماوەری لە ناحیەی ئیسێوە و گوندی "باوزێ"ی شەهیدان، قوباد تاڵەبانی باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و روونیکردەوە کە بۆچی گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدرێت.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کە یەکێتی لە سێ ساڵی رابردوودا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام خەریکی خۆڕێکخستنەوە بووە تا بتوانێت بە هێزێکی زیاترەوە گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستاندا بکات.
وتیشی یەکێتی و سەرۆکەکەی ویست و ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە کە بە پشتبەستن بە دەنگ و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە دوای هەڵبژاردن بە هەموو هێز و تواناوە کاربکەن بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەرێم. جەختیشی کردەوە کە تەنها یەکێتی توانا و هێز و کەرەستەی پێویستی هەیە بۆ چاکسازیی بنەڕەتی و گۆڕینی شێوازی حکومڕانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان