ئێوارەی ئەمرۆ. رفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی وسەرپەرشتیاری بازنەکانی بانگەشەی سلێمانی لەهۆڵی کۆبونەوەکانی مەکتەبی رێکخستن بەئامادەبونی دکتۆرەجوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ لێپرسراوی بازنەکانی سلێمانی کۆبوەوە سەرتای کۆبونەوەکە بەچەند ساتێکی ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد ، دواتر لەوتەیەکدا رفعەت عەبدوڵا باسی لەدوائامادەکاریەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد کە ئێستا یەکێتی بەیەکتیم کاردەکات بۆسەرکەوتنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی.
راشیگەیاند تاکەئومێدی خەڵک بۆکۆتایهێنان بەم دۆخەی ئێستاو قۆرغکاریەکانی ئەم حکومەتە خۆسەپێنە تەنها بە سەرۆک بافڵ ویەکێتی یە ، بۆیە ئامانجمان سەرکەوتنی گەورەیە لەم هەڵبژاردنەدا دواتر لەکۆبونەوەکەدا وێرای پێدانی ڕێنمایی گوێبیستی سەرنج وتێبینی وپێشنیارەکانیان بوو