د.بێستون سابوراوایی
زییەک لەلای گوندی خۆمان،
بوو بوو بە نزرگەی هەمووان..
ئەویش مارێکی ژەهراوی بەرگسوری هیلالئامێزی زارزلی کردبووە زێوان،
ئاغەڵی زییش بێ سێبەر و بێ دەرگەوان
هەر رۆژە منداڵی ماڵێک دەبووە قوربانی
پیرەزیی و مارپێوەدان..
رۆژگار هات و رۆژگار رۆیی،
ماڵێک نەما لەناو گونددا نەگێڕێ
ئاهەنگی گریان
هەتا شەوێک لەگەڵ کازیوەی بەربەیان
،ئەسپێکی یاڵ سەوز حیلەی دا و
خەڵکی گوندیی بەدوای کەوتن، تیژ وەک سرتەی تیری کەوان
کڵپەی دەروونیان کردە گڕ
مار و ئاغەڵیان پێ سووتان!!!