ئاوات حەسەن ئەمین
دەنگی خۆم نادۆڕێنم
یەک هەڵوێستم، هەر سەوزم
وەک چۆن چیا سەرکەشە،
ئاوا من رەفتار بەرزم.
ساڵانێکە دوژمنان
گرەو لەسەر من دەکەن.
سەریان بەر قەندیل کەوت و
گرەوەکەیان دۆڕاند.
من رێبازە کەی مامم
ئەو کە ژیر و دانابوو.
سەرەڕای سیاسەتکاریی
رووناکبیر و زانا بوو.
بۆیە بەڵێنم پێی دا
هەتا من لەژینا بم
لەسەر رێبازی پاکی
خوێنکاریم و لانادەم.
بۆیە بەڵێنم داوە
دەنگی خۆم نە دۆڕێنم
هەر سەوزە ئایندی من
شەهیدان ناتۆرێنم
دەنگم دەنگی مەردیمە
بۆ دواڕۆژی نیشتمان
هەر (ی ن ک) رابەرمە
فریادرەەسی کوردستان