سوپاسنامە

11:32 - 2022-07-04
کوردستان
1199 جار خوێندراوەتەوە

بە ناوی بنەماڵەی (ئەحمەد عەبدوڵڵا كوردە)وە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم كۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵكی كوردستان و شاری سەربەرزی سلێمانی و سەرجەم كەسایەتییە دینی و سیاسی و حكومی و كۆمەڵایەتییەكان دەكەین. 
سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵ و خزمانەی دەرەوەی وڵات دەكەین كە لە رێی نامە و تەلەفۆنەوە بەسەریان كردووینەتەوە.
سوپاسگوزارتانین بە بەشداریكردنتان لە كاتی بە خاكسپاردن و پرسەی جوانەمەرگ كاكە (زەند نەبەز ئەحمەد كوردە)، بەشداریكردنتان و پەرۆشیتان بەشێك لە خەمەكانی ئەم كۆستەی رەواندینەوە و بووە مایەی سەبووری بۆمان. 
لە خوای گەورە داواكارین پاداشتی خێرتان بداتەوە و هەموان دووربن لە خەم و پەژارە.
بنەماڵەی ئەحمەد عەبدوڵڵا كوردە

بابەتە پەیوەندیدارەکان